14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

لە سنووری خورماتوو بۆمبێک بە پێشمەرگەیەکی لیوای 20 دەتەقێتەوە.

لە سنووری گوندی قۆری چای لە قەزای دووز خورماتوو، بۆمێکی چێنراوی پاشماوەی داعش لە ناوچەکە، بە پێشمەرگەیەکی لیوای 20 تەقیوەتەوە و برینداربووە.

لیوای 20، لیوایەکی هاوبەشە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق، نزیکەی ساڵیکە لە بەشێکی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە جێگیرکراون، ئه‌ركیان‌ پاراستنی ئەو ناوچانەیە و ڕێگریكردنه‌ له‌ داعش بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و ناوچانه‌ وه‌ک مۆڵگه‌.

محەممەد عەلی، گوتەبێژی پۆلیسی خوورماتوو ڕایگەیاند، “ئەو پێشمەرگەی بریندار بووە، بە ڕەگەز کوردە و قاچێکی بەرکەوتووە و برینەکەی سەخت نییە.”

بریندارەکە گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی کەرکووک و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

ئەمانەش هەن

ئەم پیاوە لە لایەن برای خێزانەکەیەوە کوژرا

hakar

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی راگەیاندرا

hakar

یۆنامی لەم مانگە کۆتایی بە ئەرکی جێنین پلاسخارت دێت

hakar