14.1 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

لەسەر ئەرکی فەرماندە سیهاد بارزانی مزگەوتی گەورەی حاجی ئۆمەران نۆژەن دەکرێتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەممە بەشێکی مزگەوتی گەورەی حاجی ئۆمەران بەهۆی شۆڕتی كارەبا سوتا و زیانێكی زۆر بە كەلوپەلی نێو مزگەوتەكە كەوت، لەسەر ئەرکی فەرماندە سیهاد بارزانی کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی قەزای چۆمان رایگەیاند: دوابەدوای ئەوەی بەشێکی مزگەوتی حاجی ئۆمەران سوتا، خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە، تەنها زیانەکان ماددی بوون، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کرد و نەیانهێشت ئاگرەکە زیانی زۆرتر بدات.

راشیگەیاند: زۆر سوپاسی سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی 1ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین كە كۆی تێچووی مەسروفاتی نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكەی لە ئەستۆ گرت.

قایمقامی قەزای چۆمان ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیاردراوە لە بەیانییەوە دەست بە نۆژەنكردنەوەی مزگەتەكە بكرێت تا بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان هاووڵاتییان بتوانن تاعەت و عیبادەتی خۆیان تێدا بکەن

ئەمانەش هەن

بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو مەککە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج

hakar

ڕاگەیێنراوێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەبارەی مووچە

hakar

ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA

hakar