تەممووز 28, 2026
rasr.press

لیستی مووچە کێشەی نەماوە، ئەم مانگە زووتر مووچە دابەشدەکرێ

“پێش کۆتای مانگ مووچەی مانگی حەوت خەرج دەکرێت

سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق، رایگەیاند: ” سەرجەم تێبینییەكانی لیستی مووچە چارەسەر كراون، بۆیە چاوەڕێین زووتر تەمویلی مووچە بنێردرێت.”

سیپان شێروانی گووتی؛ وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاری زۆر باشی بۆ پرسی لیستی مووچه کردووە، گوتیشی: “هیچ بیانوویەك نەهێڵدراوە و لیستەكان هەموویان تەواو و بێ كێشەن.” ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە دەبێ تاوەکوو پێش کۆتایی ئەو مانگە تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز بنێردرێت، گوتیشی: “مادام لیستەكان زوو نێردراون و هیچ كێشەیەكیان نییە، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی ناردنی تەمویل نییە، دوێنێش دارایی فیدڕاڵ تەمویلی مووچەی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆیە دەبێت هیچ نەبێت پێش كۆتایی هاتنی مانگ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.”

ئەمانەش هەن

شاسوار عەبدولواحید بە “ترسنۆک” وەسفی خەڵکی بادینان دەکات، ناڕەزایەتی بەرفراوان و توند بەدوادا دێت

hakar

سەرۆکی حکومەت سەردانی بازاری قەیسەری هەولێری کرد

hakar

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان درا.

hakar