13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

دوو رۆژی تر پارەکە دەگات

کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ خەرج  دەکات.

بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستەکانی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەبوو، پارەی بۆ خەرج نەکردن.

ئەردەلان دۆسکی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: “وردبینیکردن و بەدواداچوون لە هەفتەی ڕابردووەوە تەواو بووە، بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە مووچە بێت، بەڵام لەبەر پشووی عاشوورا وەستا و لە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج دەکرێت.”

هۆکاری ڕاگرتنی مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە بۆ وردبینی لیژنەی چاودێریی دارایی دەگەرێتەوە، دوای بەدواداچوون هیچ گرفتێک نەبووە و ماوەتەوە سەر ئەوەی پارەکە خەرج بکرێت.

لەگەڵ گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و مووچەخۆرانی ئەم دوو دامەزراوەیە ئەم هەفتەیە مووچە وەردەگرن.

ئەمانەش هەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

hakar

بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندیی عێراق بڕێکی زۆر دۆلارى خستووەتەڕوو.

hakar

پارەی موچەی ئامادەیە، بەڵام هێشتا دارایی عێراق، بڕیاری ناردنی نەداوە

hakar