13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی ئیفرازكردنی زەویی و ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەكرێت بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا، کە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو.

ڕاشیگەیاندووە، تەوەری یەكەم بریتیی بوو لە “خێراکردنی پڕۆسەی ئیفرازکردنی زەوییەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا”.

سەبارەت بە تەوەری دووەم ئاماژەی بەوەكردووە، “زوو تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمانبەران بە مەبەستی جێبەجێکردنی دابەشكردنی زەوییەكان بەپێی نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٢٤٢ لە ٢٠٢٤/٣/٢٧”.

ئەمانەش هەن

بریارەکەی وەزیری دارایی هەفتەیەك بڕ دەكات

hakar

پارێزگای هەولێر بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە رۆژانی جەژن بڕیاری دا

hakar

هەواڵێکی خۆش بۆ خانەنشینان

hakar