14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

حکومەتی عێراق بڕیارێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری (UPN) وەک ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد و پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد.

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ئەو مۆدێلەی کە لەلایەن بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە دەسەڵاتی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافیای سەر بە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری (UPN) وەک ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەپێی ئەو داتایانە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.

پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە لێبڕینی ڕێژەی (1%) لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری، یان لە کاتی پلە بەرزکردنەوە، ئەمەش تەنیا بۆ جارێک.

پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتاکان بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق بنێرێت، بۆ ئەوەی وەزارەت هەموو ڕێکارەکان لە ماوەی ئەمساڵدا تەواو بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەنیا دوو هەزار و 228 مووچەخۆر کە دەکاتە  0.2%ی تەواوی مووچەخۆران ماون بایۆمتری بکەن، دەبێت لەم چەند ڕۆژەدا ئەوانیش پرۆسەکە تەواو بکەن.

ئەمانەش هەن

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی زه‌وی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی سنووری مادده‌ی 140

hakar

چاوەڕێ دەکرێ شەڕێکی خوێناوی لەم ناوچەیە رووبدات

hakar

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ بۆ هاوبەشانی ئاو دەردەكات

hakar