13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی کەسوکاری شەھیدان درا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا لێخۆشبوونی تەواو لە خەرجیی جلوبەرگ و خواردن بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومییەکان بکات.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 25/2/2025 دەرچووە، ڕەزامەندیی داوە لەسەر بەخشین بە ڕێژەی 100% لە خەرجیی (جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەییەکان.

بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم لێخۆشبوونە کرێی خوێندن ناگرێتەوە.

بەشێکی زۆری کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومییەکانن و لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.

ئەمانەش هەن

مووچە بۆ دواکەوتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چی دەڵێت؟

hakar

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن.

hakar

سبەی مەسرور بارزانی لەم شارەی کوردستان دەبێ، میوانەکان دەبینێ

hakar