13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

ئاگادارییەک لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی.

 

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەرێز دەکات کە لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە ، واتا ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد ، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری ، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی ( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی .

‎تێبینی: رۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە

ئەمانەش هەن

وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

hakar

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 4 بۆ هەرێم بزانە

hakar

خۆرەبایەکی بەهێز رووی لە هەسارەی زەوی کردووە

hakar