13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

نوری مالیکی بڕیاریدا

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی “فرانس پرێس” ئاماژەی بەوەکرد،” رێگە بە هیچ وڵاتێکی جیهان نادەم دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا بکات، رێگەش نادەم عێراق لە دەرەوە و لە وڵاتێکی دیکەوە بەڕێوەببرێت “.

ئەوەشیخستەڕوو،” ئەمریکا دەیەوێت حکومەتی داهاتوو بەبێ سەرکردەی گروپە چەکدارەکان پێکبهێنرێت، منیش لێرەوە دەڵێم کە حکومەتی داهاتوو سەربازی نابێت، بەڵکو حکومەتێکی مەدەنی دەبێت “.

وتیشی،” ئەوەی دەیەوێت بەشداری لە حکومەتی داهاتوو بکات، دەبێت دەست لە چەک هەڵبگرێت، بەشێک لە گروپە چەکدارەکانیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەوەی چەکەکانیان رادەست بکەن، چونکە نایانەوێت عێراق روبەڕوی مەترسی ببێتەوە “.

مالیکی باسی راشیگەیاند،” دەمانەوێت چەک بەشێوەیەکی مەرکەرزی تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها دەمانەوێت سوپایەکمان هەبێت لە ژێر فەرماندەیی یەک کەسدا بێت و قاچاخی نەوت و دۆلار لەعێراق رەتدەکەینەوە “.

باسی لەوەشکرد، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا گرنگە لەپێناو هەستانەوەی عێراق، هێزەکانی ئەمرتکا بەشێوەیەکی هێمنانە و بەپێی رێکارێکی گونجاو عێراقیان جێهێشت.

ئەمانەش هەن

شاسوار عەبدولواحید بە “ترسنۆک” وەسفی خەڵکی بادینان دەکات، ناڕەزایەتی بەرفراوان و توند بەدوادا دێت

hakar

رێبەر ئەحمەد: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

hakar

‎هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان گەیشت

hakar