تەممووز 28, 2026
rasr.press

ماکڕۆن؛ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی-م لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە زمانی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدا و “پابەندیی فەرەنسام بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.”
دەقی پۆستەکەی لە ئێکس: 
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی-م لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا.
پابەندی فەرەنسا-م بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە. هەروەها هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەرێزیان دەربڕی.
هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ملمڵانێی
ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاسی بەرێزیان-م کرد بۆ پابەندیان بەو ئاراستەیە.
فەرەنسا لە پشتیوانیکردن لە رێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عیراق، بە کوردستان-یشەوە، بەردەوام دەبێت.

ئەمانەش هەن

ڕاگەیاندراوێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

hakar

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

hakar

نیگەران مەبن هیچ کێشەیە لە کاروباری وڵاتدا ڕوونادات

hakar